AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ٥ ١٧:٤٧

"جارێ بپرس هەواڵم" لە ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

"جارێ بپرس هەواڵم" لە ئیلام چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە شێعری "جارێ بپرس هەواڵم" لە هۆندنەوەی عەلی‌محەمەد ئەرسەلانی شاعیر و توێژەری ئیلامی لە لایەن چاپەمەنی "زانا" چاپ و بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە شێعری "جارێ بپرس هەواڵم" لە هۆندنەوەی عەلی‌محەمەد ئەرسەلانی شاعیر و توێژەری ئیلامی، لە قەوارەی وەزیری و لە دووتوێی 228 لاۆەڕە بە دیزاینی ڕووبەرگ لە لایەن حەسەن بەسامی و خۆشنووسیی شەمسەدین مورادی، کەوتە بەر دیدی خوێنەرانی شێعر.

ئەرسەلانی لە شاعیرانی ناسراوەی ئیلامە کە پێشتر "هێمان هایە خێاڵم"ی لێ بڵاوبۆتەوە. ناوبراو سەرەڕای چالاکی هونەری و مۆسیقایی، لە بواری توێژینەوەشدا چالاکە و کتێبی "هۆرەکانی ئیلام" سەبارەت بە شێعر و مەقامە جۆراوجۆرەکانی هورە لە پارێزگای ئیلام، لە بەرهەمە بەرچاوەکانی ئەوە.

News ID 56951

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha